فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: داواکارین دەستگیرکراوانی خانەقین ئازادبکرێن و فەرمانەکانی دەستگیرکردنیش هەڵبوەشێندرێنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی بارودۆخی خانەقین و دیالە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و یاسا بەرکارەکانی عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتییە: بەوپەڕی نیگەرانیەوە چاودێریی دۆخی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیالە دەکەین، پێویستە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و یاسا بەرکارەکانی عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چالاکی مەدەنی و ئاشتیانە مافێکی دەستەبەرکراوی دەستورییە، بەتایبەتی ئەگەر مەسەلەکە جێبەجێکردنی دەستور و مادەی 140 بێت، داوا دەکەین دوور لە زەبری هێز و دەستگیرکردن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێتم هەستیاری و تایبەتمەندیت دۆخی خانەقین و ئەو ناوچانە ڕەچاوبکرێت.

داوا دەکەین دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و هەرچی فەرمانی گرتن بۆ سیاسیەکان و چالاکوان و گەنجان دەرچووە هەڵبوەشێنرێتەوە، پێویستە گۆڕینی دیمۆگرافی و بەقەزاکردنی جەلەولا و قەرەتەپە و لابردنی ناحیەکانی سەعدیە و قەرەتەپە هەڵبوەشێنرێتەوە، بەپێی دەستور و مادەی 140 مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هەموو ئەو ڕێکارانەی پێچەوانەی دەستوورن ڕابگیرێن.

لە کۆتاییدا پەیاممان بۆ خەڵکی سەربەرزی خانەقین و ناوچە کوردستانیەکانی دیالەیە، دەزانین لەژێر فشاری زۆردان و ناوچەکەتان ڕووبەرووی کێشە و گرفتی زۆر بووەتوە داواتان لێدەکەین بە ئارامی و بەپێی دەستوور یاسا داکۆکی لە مافەکانتان بکەن و دڵنیاتان دەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانتان دەبین و داکۆکیکاری دەستووری و یاساییتان دەبین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەولێر و بەغداد ڕێكبكەون مانگانە یەك ملیار دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە تایبەت بە كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share