فراكسیۆنە ناڕازییەكان سوورن لەسەر داوای لێبووردنی خودی جەلال پەرێشان

ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان سوورن لەسەر ئەوەی جەلال پەرێشان بە ڕاشكاوی و لە دانیشتنی پەرلەماندا داوای لێبووردن بكات بەرامبەر بە جنێودان و سووكایەتیكردن بە پەرلەمانتارەكەی گۆڕان.

فراكسیۆنەكانی یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، نەوەی نوێ، سەربەخۆكان و ئازادی، دوای بایكۆتكردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێكیان خوێندەوە، چەند داواكارییەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەی فراكسیۆنەكاندا هاتووە، “پاراستنی شكۆی پەرلەمان ئەركی پیشەیی و ئەخلاقییە و پێویستە لەئاست پاراستنی ئەو شكۆیەدا بن و نابێت هەڕەشەكردن بەرامبەر چەند پەرلەمانتارێك ببێتە هۆی سووكایەتیكردن، وەك ئەوەی لەدانیشتنەكەی دوێنێ ڕوویدا، كەسووكایەتییە بە خەڵكی كوردستان و شكۆی پەرلەمان”.

سووریشن لەسەر ئەوەی، “دەبێت ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕاشكاوی لەنێو دانیشتنی پەرلەمان داوای لێبووردن لە پەرلەمان و خەڵكی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی دۆخی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئاسایی ببێتەوە”.

فراكسیۆنەكان دەشڵێن، “نابێت چیتر حاڵەتی هەڕەشەكردن و جنێودان بە پەرلەمانتاران لەسەر ڕا و هەڵوێستی پەرلەمان دووبارەببێتەوە”، هەروەها پێداگریی خۆیان دووپاتكردەوە لەسەر چارەسەركردن و یەكلاییكردنەوەی داخوازییەكانی سەرەوە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، “بەپێچەوانەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت”.

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا، جەلال پەرێشان ئەندامی فراكسیۆنی پارتی هەڕەشەی زمان بڕینی لە پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كرد و وشەی نەشیاوی بەرامبەر بەكارهێنا و سووكایەتیی كرد، ئەوەش كاردانەوەی بەرفراوانی لێكەوتەوە.

لەدانیشتنی ئەمڕۆدا فراكسیۆنی پارتی داوایلێبووردنی لە خەڵكی كوردستان كرد، بەڵام ئەو فراكسیۆنانەی سەرەوە داوای لێبووردنەكەیان بە شایستە نەزانی و بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، دوای كۆبوونەوەیەكی ناوخۆی فراكسیۆنە ناڕازییەكان، ئەم ڕاگەیەندراوەیان بڵاوكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: نامەیەکی ناڕەزاییمان گەیاندە کۆنسوڵگەریی ئێران لە هەولێر

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناڕەزاییان گەیاندووەتە ئێران. فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی…
Total
0
Share