وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، سبەینێ ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیندرێت.
وەزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشممه 14ی تشرینی یەکەمی 2025، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 راده‌گه‌یه‌ندرێن.
دەشڵێت، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاریی پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوان.