لە سلێمانی یەک تۆن و نیو هەنار لەناوبرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڕی یەک تۆن و 500 کیلۆگرام هەناری لەناوبرد کە بەهۆی ئەوەی کەڕووی هەڵهێنابوو خراپ ببوو.   

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، “لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌ك تۆن و 500) كیلۆگرام هه‌ناردا گرتووه‌ كه ‌به‌هۆی خراپ هەڵگرتنییەوە كه‌ڕوی هه‌ڵهێنابوو و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نەبووە”.

بەپێی فەرمانی قائیمقامیەتیش ئەو بڕە هەنارە لە ناوچەیەکی دەرەوەی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: گرووپێکی چـ.ـەکداری داعـ.ـش هەڵوەشایەوە و 22 ئەندامی گرووپەکە دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرووپێکی چەکداری داعـ.ـشیان کە سەر بە “ویلایەتی کوردستان” بووە، هەڵوەشاندووەتەوە و 22 ئەندامی…
Total
0
Share