عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت پێویستە حكومەتی هەرێم نیوەی تێچووەكەی بگرێتە ئەستۆ و دەشڵێت، “نەوتەكە بەشی 18%ی هاوڵاتییان دەكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نەوتەكەی كە بەغداد دەینێرێت بەرمیلێكی بە 100 هەزار دینارە و پێویستە حكومەتی هەرێم نیوەی تێچووەكەی بگرێتە ئەستۆ.
شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردەوە كە بەغداد 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان نارد.