عێراق لە پلەی یەکەمدایە
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمەکانی تورکیان

لە ساڵی 2022 دا هەناردەکردنی بەرهەمەکانی تورکیا بۆ دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بە رێژەی 17.8% زیادیانکردووە کە بەهاکەیان دەگاتە 34.2 ملیار دۆلار.

بە پێی ئەو داتایانەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، “عێراق لە ساڵی 2022 دا لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین هاوردەیان لە تورکیاوە کردووە لە پلەی یەکەمدایە، لەنێوان دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بە بەهای 10.5 ملیار دۆلار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەدوای عێراق ئیسرائیل لە پلەی دووەمدایە، 3.7 ملیار دۆلار، لەدوای ئەویش ئیمارات دێت بە بەهای 2.4 ملیار دۆلار”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆی هەناردەی بەرهەمەکانی تورکیا بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بەهاکەیان 29 ملیار دۆلار بووە لە ساڵی 2021 دا.

بابەتی پێشتر

ئینریکی لە بەرازیلەوە نزیکە

بابەتی دواتر

پێکان بەرۆکی بایرن بەرنادات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی نرخی هێلكە لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزبووەوە. بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە بە رادەیەكە كە هەر كارتۆنێك…
Total
0
Share