ئینریکی لە بەرازیلەوە نزیکە

لویس ئیریکی ئیسپانی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەى پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى بەرازیل بگرێتە دەست.

هەڵبژاردەى بەرازیل لە مۆندیالی 2022دا لە قۆناغی هەشت لەسەر دەستی کرواتیا کرایە دەرەوە.

پاش کرانە دەرەوەى بەرازیل، تیتی ڕاهێنەر دەستی لەکار کێشایەوە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەى سپۆرت، سەرەتا یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل هەوڵیداوە گواردیۆلا رازی بکات بۆ ئەوەى ببێتە ڕاهێنەر.

دواتر ئەنچیلۆتی و ئێستاش کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ ئینریکی، لەبەرئەوەى ئەو دوو ناوەى پێشوو هەردووکیان ڕەتیانکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپای ده‌توانێت سوود به‌ به‌رشلۆنه‌ بگه‌یه‌نێت؟ سیدۆرف وه‌ڵامده‌داته‌وه‌..

فئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، کلارنس سیدۆرف دووپاتیده‌کاته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی مێمفس دیپای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سوودی…
Total
0
Share