پێکان بەرۆکی بایرن بەرنادات

جولیان ناگیلسمان ، ڕاهێنەری بایرن میونشن بەناچاری ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری لە پێکهاتەى یانەکەى بۆ یارییە دۆستانەکەى سالزبۆرگ دوورخستەوە کە بڕیارە هەینی ئەنجام بدرێت.

بایرن ئێستا لە دەوحەیە بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان تا ئەوکاتەی ڕکابەرییەکانی خولی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە.

دی لیخت لە کاتی ڕاهێنانەکاندا توشی پێکان بووە و چووە ڕیزی ئەو یاریزانانەى کە لەماوەى ڕابردوودا دوورکەوتونەتەوە.

هەریەک لە یاریزانان مانێ و گۆرێتیسکا و کومانیش لە ئێستادا بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share