سەدام حوسێن بە تاوانی گەندەڵی دادگاییدەكرێت

سەدام حوسێن كاربەدەستێكی پێشووی كەركوكە و سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی تۆمەتی گەندەڵیی بەسەردا ساغكرایەوە.

پێشتر سەدام حوسێن بەڕێوەبەری پلاندانان و چاودێری بوو لە دیوانی پارێزگای کەرکوک، لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دۆسیەكەی لە لایەن دەستەی دەستپاكیی عێراقەوە جووڵێندرابوو.

دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەكان و سەلماندنی تێوەگلانی ئەو كاربەدەستەی پێشووی كەركوك لە گەندەڵیكردن لە پڕۆژەی بینای ڤێتێرنەری ناحیەی ریازدا، دادگای دەستپاكیی تایبەت بە لێكۆڵینەوەكردن لە دۆسیەكانی گەندەڵی، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند.

بابەتی پێشتر

دیپاى داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

بابەتی دواتر

هۆشدارییەک بۆ دایکان.. بەم نیشانانەدا بزانە منداڵەکەت تووشی شەکرە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربھێنرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و جێگرەوەی داهاتووی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share