پۆلسی هەڵەبجە سێ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت و شکاندنی سندوقی خێری ناو مزگەوت دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتی قوبا لە گەڕەکی فەرمانبەران سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەستابوون بە شکاندنی سندوقی خێری مزگەوتەکە و بردنی پارەکەی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر سێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی شاری سلێمانین و لەبەردەم دادوەر دانیانناوە بە تاوانەکەدا.