لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

ئۆتۆمبێلەكان دوای ڕووداوەكە

پێكدادانی نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێك لە گەرمیان گیانلەدەستدانی دوو گەنجی لێكەوتەوە.

مقدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ناحیەی قۆرەتوو – صاڵح ئاغا نزیک گوندی حەوش کوڕو ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی گەڵابە بارهەڵگر و تۆیۆتا لاندكرۆزەر ڕوویدا.

وتیشی، “لە ئەنجامی دوو سەرنشینی لاندكرۆزەرەکە کە لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی مەندەلین بەناوەکانی (دورید سابت فەرمان) لەدایکبووی 1986 و (لوئەی سابت فەرمان) لەدایکبووی 1984 گیانیان لەدەستدا”.

تەرمی قوربانییەكان بەمەبەستی توێكاری گەیەندراوەتە پزیشکیی دادوەریی قەزای کەلار و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە، وەك ئەوەی وتەبێژەكەی پۆلیس ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاخرە باخن

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، کاک فازڵ زۆری شاردەوە، تاوەکو ئەم ماریفەت و عیرفانەی نیشاندا.  ستران…
Total
0
Share