سروە محەمەد: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سەرەڕای کەڵەکەبوونی قەرزەکانی سەر عێراق و ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بە ڕێژەی 96% بۆ 97%، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، ڕادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پرۆسەی ناردنی مووچە خێراتر دەکات، بەپێچەوانەشەوە بەغداد مووچە خەرجدەکات، بەڵام بە لێبڕینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەسپاکی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی “دادوەری دەڵاڵدار” لە دادگای هەولێر دەکات

پەرلەمانتار و پارێزەرێك پرسێكیان لەبارەی بوونی دادوەر کە لەڕێگەی “دەڵاڵ”ــەوە لە دادگاکانی هەولێر کاردەکەن، وروژاندووە، گوایە لەبەرامبەر وەرگرتنی…
Total
0
Share