وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە، “کارەبای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکاتەوە کە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و زیاتر قەرزداری کارەبان بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاوبەشانە تەنها ماوەی 10 ڕۆژیان هەیە بۆ سەردانکردن و پاکتاوکردنی قەرزەکانیان، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەکانیان نەدەنەوە کارەباکانیان دەبڕدرێت.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا تەنها بەشی نۆ ڕۆژ گازی ماوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: قوتابخانەیەك لە سلێمانی و چوار لە هەولێر تەواوبوون و دەخرێنە خزمەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share