چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە بە ڕێژەیەکی مەترسیدار لە زیادبووندا دەمێننەوە.

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، باشترکردنی چارەسەرەکانی چاودێریی شێرپەنجە گرنگە، بەڵام گرتنەبەری هەنگاو لەسەر پرسەکانی پیسبوونی پاڵاوگەکان گرنگترە، کاریگەرترە کە مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەی سەرەکیی کێشەکەدا بکرێت و لە بنەڕەتدا چارەسەربکرێت.

بەگوێرەی توێژینەوەکە پێویستە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی پاڵاوگەکەکان ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر؛ مۆدێرنکردنی ژێرخانی ئابووری، گواستنەوەی کارگەکان، ڕیسایکلکردنی ئاو، جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، و کۆنترۆڵکردنی دەردانی گازی ژەهراوی.

ماڵپەڕەکە لە توێژینەوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کێشەکانی بەردەم پیشەسازیی نەوت لە عێراق ئاڵۆز و فرە چینە؛ چارەسەرکردنیان ئاسان نابێت، بەڵام دەبێت لە ئێستاوە هەنگاو بنرێت بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە و دەستەبەرکردنی سەلامەتیی ئایندەی خەڵک و ژینگەی وڵات بێتەکایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share