تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تائێستا 136 حاڵەت تۆمارکراون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائێستا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 136 حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەو ژمارەیە 23 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە، ڕێکار و هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەسەرجەم پارێزگاکان گیراونەتەبەر، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەهۆی پابەندنەبوونی تەواوە بە ڕێکارەکان.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە تەنها دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان هەبووە و هەردووکیان چارەسەریان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
Total
0
Share