ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له سهرێ كانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و لە هۆل چەكدارێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژرا.
تەقینەوەكەی سەرێ كانی خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی كردە ئامانج و بووە هۆی كوژرانی چەكدارێكی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا و برینداربوونی چەند چەكدارێكی تر.
هەر ئەمڕۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەیەكدا لە هۆل، چەكدارێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” كوژرا.
ماوەیەكە بارودۆخی ئەمنیی بەشێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ناجێگیرە و ناوبەناو تەقینەوە و ڕوبەڕوبوونەوە و ڕفاندن ڕوودەدەن، هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان-یش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەشێك لەو ناوچانە لەلایەن هێزە سورییەكانی سەر بە توركیا.