راپۆرتێک.. کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور دەزاندرێت

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە هیچ هیوایەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم کات و سەتەدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە و ئەو بابەتە بە دوور دەزانن.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ئەزموونی سیاسیی 50 ساڵی تێپەڕاندووە، بە تەواوی ئاگاداری سەختی و گرژی و کێبڕکێیەکانی ناوچەکەیە، توانای ئەوەی هەیە بە وردی هاوسەنگی لە نێوان چۆنیەتی رێگری لە ئێران و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەبێت بە شێوەیەک کە پتەویی و ئیرادە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا نیشان بدات، لە هەمان کاتیشدا گرنگی بدات بە دوورکەوتنەوە لە فراوانکردنی ململانێکان.

ئاماژە بەوەش کراوە بایدن یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ناو ئیدارەی ئەمریکا لەو ساڵانەدا کە ئەمریکا دەستێوەردانی سەربازیی ئاشکرای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا دەستپێکردووە.

فاکتەری سەرەکی ئەو دۆخەی لە ئێستادا هەیە ئەوەیە کە نە ئەمریکا و نە ئێران شەڕێکی تەواویان ناوێت، هەر بۆیە لە کاتی لێدان لە چەند بنکەیەک لەناو عێراق و سوریادا چەند جارێک پێشوەختە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی سێ سەربازەکەی ئەمریکا کە لە سنوری ئوردن کوژران، کرایەوە.

 

بابەتی پێشتر

لە ئاكرێ سێ كەس بەتۆمەتی بێڕێزی بە كچان و كاری نەشیاو دەستگیركران

بابەتی دواتر

خەمۆکیی پاش منداڵبوون چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share