تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی هەرێمدا 10 کەس کوژراون

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانی هاوڵاتییان لە چەندین قەزا و ناحیەی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد، تا ئێستا 10 کەس لە خۆپیشاندەران و پاسەوانی بارەگاکان کوژراون.

بەپێی کۆتا ئاماری خۆپیشاندانەکان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو 145 بارەگای حزبی و فەرمانگە لە قەزا و ناحیەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی سوتێنراون.

قوربانییەکانی خۆپیشاندان زیاتر لە شارەکانی (سەیدسادق و پێنجوێن و کەلار و کفری و چەمچەماڵ بازیان قەزای شارەزور و پیرەمەگرون و تەکیەن).

جگە لە کوژرانی 10 کەس تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و ئەمڕۆش یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای سەیدسادق گیانی لە دەستدا.

جگە لە کوژرانی 8 خۆپیشاندەر، پاسەوانێکی بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای پێنجوێن و ئەندامێکی هێزەئەمنییەکان بە پلەی عەقید، لە قەزای دوکان کوژراون.

ئەمڕۆ 10 ی کانونی یەکەم خۆپێشاندانەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەردەوامبوو و لە قەزای کفری ئەمڕۆ خۆپیشاندەرێکی دیکە کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share