جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە كۆڵۆنێل بوریس فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا.
لە دیدارەكەدا پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكران و جەختكرایەوە لە بەردەوامی هاوكارییە هەواڵگریی، ئەمنی، سەربازییەكان لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و بەپێویست زانرا كە هاریكاریی نێوان هەردوولا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیادبكرێن.
جەلال شێخ ناجی لە میانی دیدارەكەدا گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و بەشداری وڵاتی فەرەنسا لە پێشخستنی توانا هەواڵگری و ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێم دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی كوردستان ئەولەویەتی كاركردنیانە و هەموو هەوڵێكیان روو لەچەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و پارێزگاریكردنە لە دەستكەوتەكان”.