لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیرا بەسەر ژمارەی داری سروشتی بڕاوەدا كە سەرپێچیكاران نادیاربوون

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری سروشتی بڕاوەدا كە سەرپێچیكاران نادیاربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوورەكەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت لە سنووری گوندەكانی ( باناڵێ و بەرزەڕوو) دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەك داری سروشتی بڕاوە، بەڵام سەرپێچیكاران نادیاربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دەرچوونێكی مەیدانیشدا بۆ سنووری گوندی ( مالومە) لە لایەن مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە سێ كورەی خەڵووز تێكدران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
Total
0
Share