وەزارەتی پەروەردە: ئامێری پێشكەوتوو دەهێنین بۆ ئاشكراكردنی گزی

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، ئامێری پێشكەوتوو دەهێنێت بۆ ئاشكراكردنی گزیكردن و لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان دادەنرێن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بە مەبەستی رێگریكردن لە گزیكردن، ئامێری ئەلیكترۆنیی پێشكەوتوو لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان دادەنرێن بۆ ئەوەی هەموو جۆرەكانی گزیكردنی خوێندكاران ئاشكرابكەن.

وەك قۆناغی یەكەم، ئامێرەكان لە بەشێك لە خوێندنگەكانی بەغداد دانراون و وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “لە تەواوی پەروەردەكان ئامێری زیرەكی سەردەمییانەی پێشكەوتوو دادەنێین بۆ ئەوەی یارمەتیی بەڕێوەبەرانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان و چاودێران بدەن لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان و ئەرشیڤكردنیاندا”.

بابەتی پێشتر

تین هاگ لە مانچستەر شۆڕشی لاوانی بەرپاکردووە

بابەتی دواتر

كەركوكیشی تیایە.. عێراق وەبەرهێنان لە ژمارەیەك لە پاڵاوگەكانی نەوتدا رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share