تین هاگ لە مانچستەر شۆڕشی لاوانی بەرپاکردووە

ئێریک تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، چانسێکی گەورەی خستووەتە بەردەم لاوانی مانچستەر یونایتد بۆئەوەی لە داهاتوودا جێگەی ئەزمووندارەکان بگرنەوە.

لە دوایین یاریی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئۆکسفۆرد یونایتد، تین هاگ بەشداریی بە کۆبی ماینۆی تەمەن 17 ساڵ کردووە، پێشتریش تاقیکردنەوەی بە تواناکانی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی کردووە کە تەمەنی (18) ساڵە، لە ئێستاشدا ناوی فاکوندۆ پیلێستری (21) ساڵ هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیڵ”، دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ، تین هاگ هاوشێوەی سەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسۆن دەستیکردووە بە بونیادنانەوەی پێکهاتەی “شەیتانە سوورەکان”.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە چانسی خستووەتە بەردەم یاریزانە گەنجەکان و دووپاتیکردووەتەوە، هاوشێوەی ڕابردووی یونایتد، ئەگەر بیانەوێت دەیانگەیەنێتە لووتکە، بەو مەرجەی پابەندبوونیان بە ڕاهێنان و ڕێسا ناوخۆییەکانەوە هەبێت.

بابەتی پێشتر

مباپێ بۆ مەدرید: بە مەرجێک پەیوەندیتان پێوە دەکەم

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: ئامێری پێشكەوتوو دەهێنین بۆ ئاشكراكردنی گزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share