براوەکانی گۆڵدن گڵۆب کێن؟

ئاهەنگی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب لە هۆڵیود بۆ ئەمساڵ کێبڕکێیەکی توندی بە خۆوەبینی لەنێوان بەرهەمە هونەرییە جۆراوجۆرەکان و زیاتر تیشک لەسەر گەنجان و رووخسارە تازەکان بوو.

فیلمی  “The Fablemen” لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگی، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلمی دراماتیکی بەدەستهێنا.

ئەم کارە ئیلهامێکی منداڵیی دەرهێنەرە ئەمریکییەکەیە، کە خەڵاتی باشترین دەرهێنەریشی بەدەستهێناوە.

فیلمی “The Fablemens” باس لە چیرۆکی گەنجێکی جوولەکەی ئەمریکی دەکات کە لە ماوەی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا خەونی بە کارکردن لە بواری دەرهێنانی فیلمدا بینیوە.

هەروەها فیلمی The BANSHEESی چینی خەڵاتی باشترین فیلمی مۆسیقی یان کۆمیدیی بەدەستهێنا.

Kate Blanchetی ئوسترالی، خەڵاتی “گۆڵدن گڵۆب”ی وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا، بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی “Tár”دا، تێیدا ڕۆڵی بەڕێوەبەری گروپێکی مۆسیقی دەگێڕێت.

ئەکتەری گەنجی ئەمریکی ئۆستین باتلەر خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەری مۆشن درامە بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی ئێلڤیس پرێسلی لە فیلمی ئێلڤیسدا .

لە بەشی باشترین ئەکتەری زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، ئەکتەری دێرین کیڤن کۆستنەر خەڵاتەکەی بردەوە بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی “بەردی زەرد”، لە هەمان کاتدا ئەکتەری گەنج زێندایا خەڵاتەکەی لە هەمان بەش بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی “ئیفۆریا”.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی 2022 31 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی

بابەتی دواتر

پاریس هێرشێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی و چەند کەسێک برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share