ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەلەفزیۆنە

وەک بەرزراگرتنی ئەو رۆڵەی تەلەفزیۆن لە بڕیاری سیاسی و گۆڕینی رای گشتیی دەیگڕێت رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی 21 ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی تەلەفزیۆن دیاریکردووە.

لە یەکی کانوونی یەکەمی ساڵی 1996 دوای ئەوەی یەکەمین کۆڕبەندی جیهانیی تەلەفزیۆن بە بەشداریی دەیان گەورە کەسایەتیی جیهان بەڕێوەچوو، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم رۆژەی تایبەت بە تەلەفزیۆن دیاریکرد.

لەدوای پێشکەوتنەکانی جیهان و زۆربوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەی بینەرانی تەلەفزیۆن روویان لە کەمبوونەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان تەلەفزیۆنەکان رۆڵی خۆیان لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریی و دروستکردنی رای گشتیی لەدەستنەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share