ئیدارەى یانەى نەسڕی سعودی ڕەتیکردەوە گرێبەستی ڕۆناڵدۆ پەیوەندی هەبێت بە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030ەوە.
ئیدارەى یانەى نەسڕ ئاشکرایکرد گرێبەستی ڕۆناڵدۆ بۆ دوو ساڵ و نیوە و تەنها پەیوەندی بە تۆپی پێ و یاریکردنەوە هەیە.
یانەى نەسڕ ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن ڕۆناڵدۆ دواتر دەبێتە باڵیۆزی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 و ئاماژە بەوە دەدەن کە گرێبەستی ئەوان تەنها بۆ تۆپی پێ و یاریکردنە لە یانەکەدا.