گالتیێر: ناتوانم هەڕەشە لە یاریزانانی پاریس بکەم

کریستۆف گالتیێری ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێیوایە، لە ئێستادا کات گونجاو نییە بۆ هەڕەشەکردن لە یاریزانانی پاریس سان جێرمان.

ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بە ئێزگەی “مۆنتی کارلۆ”ی ڕاگەیاندووە، “پێکان و دوورکەوتنەوەمان زۆرە، بۆیە ژمارەی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانانیشمان لە یارییەکاندا کەمکردووەتەوە، ئەوەش کەشێکی ئاسایی و ساردی بەبێ کێبڕکێکردن خولقاندووە.”

هەروەها دەڵێت، “بەهۆی زۆری یاریزانە دوورکەوتووەکان و هۆکارەکانی کە باسمکردن، لە ئێستادا ناتوانم بە هیچ یاریزانێک بڵێم، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبیت لە پێکهاتەکانمدا جێگەت نابێتەوە، چونکە دواتر دەبێتە درۆ، ناتوانم کەس دووربخەمەوە.”

گالتیێر دووپاتیدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکانیش باش نەبێت، ناتوانێت یاریزانە کەمتەرخەمەکان دووربخاتەوە، بۆیە داوای لە چەند یاریزانێکی گەورە کردووە کەشێکی باشتر لە ژووری جکگۆڕینەکان بڕەخسێنن.

بابەتی پێشتر

بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە شاندێکی عێراق گەیشتە سلێمانی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە فێربووین رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share