“گەڕانەوەی عادل” دوو ملیۆن فۆلۆوەری بەخشییە ئینستاگرامی فیدراسیۆنی ئاسیا

گەڕانەوەی فیردەوس پور ملیۆنان فۆلۆوەری بەخشییە پەیجی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا

ئەمڕۆ، شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە نێوان یانەکانی پێرسیپۆلیسی ئێرانی و ئۆڵسن هیوندای کۆریای باشوور ئەنجامدرا.

یانە ناودارەکەی کۆریای باشوور بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد و نازناوەکەی چنییەوە، بەڵام ئەوەی زیاتر لە ئەنجامەکە سەرنجی هەوادارانی تۆپی پێی ئێرانی ڕاکێشا گەڕانەوەی کۆمێنتارە ناوازەکە بو، عادل فیردەوسی پور.

پێگەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پۆستێکی کرد و نوسی “عادل گەڕایەوە”.

دواتر فیدراسیۆنەکە بە فەرمی ئاشکرایکرد، کە کۆمێنتاری ناوداری ئێران و پێشکەشکاری پێشووی بەرنامەی “90 خولەک” وەک کۆمێنتاری یارییەکە دەگەڕێتەوە، ئەو هەواڵەش بۆ فارسی زوبانەکان هاوشێوەی ئاگرێکبوو بە ناو پوش و پاوانی چاوەڕوانیاندا تەشەنەیکرد و پڕۆمۆی گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوسەکە لە 18 کاتژمێردا سێ ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “بی بی سی فارسی”، تەنها لە چەند کاتژمێرێکدا و دوای بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییە، پێگەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە ئینستاگرام دوو ملیۆن فۆڵۆوەر زیادیکردووە، تەنها لە کاتی پەخشی یارییەکەدا زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری چاودێری ڕۆژنامەنوسەکەیان کردووە.

لەسەر ئاستی پەیجەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، پێنجشەممەی ڕابردوو پەیجی فارسی فیدراسیۆنەکە تەنها 200 هەزار فۆلۆوەری هەبووە، بەڵام لەدوای ئاشکرابوونی گەڕانەوەی فیردەوسی پور ڕێژەکە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرزبووەتەوە، چاوەڕوانیشدەکرێت بگاتە سنووری سێ ملیۆن، وەک بەدیدەکرێت پەیجە زوبان فارسییەکەی (AFC) فۆلۆوەری لە پەیجی سەرەکی لە زوبانی ئینگلیزی زیاتربووە.

گەڕانەوەی فیردەوسی پور لەسەر بانگهێشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا خۆشترین هەواڵبوو بەنسبەت هەوادارانی تۆپی پێی ئێران و فارسی زوبانەکانەوە.

عادل فیردەوسی پور پێشکەشکار و کۆمێنتاری پڕۆگرامی “90 خولەک”ی کەناڵی سێیەمی فەرمی ئێران بوو، سەرەڕای ئەوەی شارەزایان هۆشدارییان بە بەرپرسانی کەناڵەکەدا، بەڵام لەسەردەمی عەلی فروغی بەرێوبەری کەناڵەکە دوورخرایەوە، دواتر محەمەد سەرافرازی بەڕێوەبەری پێشووی ئێزگە و تەلەفیزیۆنی کەناڵی ئێران ڕایگەیاند، کە بڕیارەکە لە نوسینگەی ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسمای ئێران ئایەتوڵا خامنەئییەوە دەرکراوە، هۆکارەکەشی ناڕوونە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی زیادبوونی هەوادار و خۆشەویستی گەلی ئێران بووە بۆ ئەم ڕۆژنامەنوسە.

بابەتی پێشتر

پێشێلكارییەكانی دژ بە كۆچبەران لە ئەوروپا لە 1500 لاپەڕەدا بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

فەزڵ شاكر.. لە دڵی خەڵكەوە بۆ نێو زیندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share