حكومەتی عێراق لەبارەی بومەلەرزەكەی پارێزگای دهۆكەوە روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵی، لەبارەی بومەلەرزەكەی پارێزگای دهۆكەوە روونكردنەوە دەدات و داوا لە هاوڵاتییان دەكات نەكەونەژێر كاریگەریی پڕوپاگەندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی روودانی بومەلەرزە لە پارێزگای دهۆك بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بووە و گوڕەكەی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ناوەندی بومەلەرزەكە لە قەزای ئامێدی بووە و كاتژمێر 06:05:44ـی ئەم بەیانییە روویداوە، بەڵام هاوڵاتییان هەستیان پێنەكردووە.

بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق، ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری دهۆكی هەژاندبێت، روونكردنەوەكەی وەزارەتی گواستنەوە لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەدایە و داوا لە هاوڵاتییان دەكات بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەكاندا بكەن و نەكەونەژێر كاریگەریی پڕوپاگەندەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە مۆندیالی 2030ەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
Total
0
Share