ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی وگلەیی هاوڵاتییان لە سەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی (32ی پاڕک وگوێڕ وکەسنەزان).

فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی وگلەیی هاوڵاتییان لە سەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل ،بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیاردرا بەدرێژکردنەوری ماوەی کارکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی (32ی پاڕک وگوێڕ وکەسنەزان)،بەپێ ی ئەم خشتەیەکی دیاریکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سەنتەری پشکنینی 32 ی پاڕک لە رۆژی یەکشەممە تاکو پێنجشەممە، لە کاتژمێر8:00 ی بەیانی تا تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئۆتۆمبێل لەسەنتەرەکە کراوە دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “سەنتەرەکانی پشکنینی گوێڕ وکەسنەزان، لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لە کاتژمێر:00 8ی بەیانی، تا تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئۆتۆمبێل لەسەنتەرەکان و رۆژانی دیکەی هەفتە تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی کراوە دەبن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە رێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە كار بۆ بەدەستهێنانی مافی كۆمەڵانی خەڵك دەكەین

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و…
Total
0
Share