کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندان لە شارۆچکەی پێنجوێن دەستیپێکرد و خۆپیشاندانەکە بەهۆی کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانییە لە شارەکەیان.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی پێنجوێن بەهۆی کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی لە دەروازەی شارەکە کۆبوونەتەوە و ڕێگری لەئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکەن.
خۆپیشاندەران داوادەکەن کارەبای نیشتمانییان بۆ زیادبکرێت و سوتەمەنیان بەسەردا دابەشبکرێت.