تۆمەتبارێک لە کۆیە فەرمانی گرتنی هەبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە لایەن دادگای کۆیەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی كوردساتی راسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت”.

ئاشکراشی کرد، “لەئێستادا تۆمەتبار( ح، م، ر )بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

کلاسیکۆ..وەڵامی مێسی بۆ هیلالی سعوودی ئەرێنی بووە

بابەتی دواتر

ماکرۆن بۆ پلاتینی: فریای هەڵبژاردەی فەرەنسا بکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share