کلاسیکۆ..وەڵامی مێسی بۆ هیلالی سعوودی ئەرێنی بووە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە دەستپێکی هەوڵەکانی یانەی هیلالی سعوودی کردووە، بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین.

ماڵپەڕی “کووورە” لەزاری ڕۆژنامەنووسێکی سعوودی بەناوی خالد زیاب ئاشکرایکردووە، دوای گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی نەسڕ، خاوەندارێتی یانەی هیلالی سعوودی لەگەڵ مێسی دانوستاندنیان دەستپێکردووە، ئامادەن ساڵانە مووچەی (400) ملیۆن یورۆی پێشکەش بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، مێسی دەرگای بە ڕوویاندا دانەخستووە و خۆشحاڵبووە بەو هەنگاوە، بەڵام دووپاتیکردووەتەوە، لە داهاتوودا ئەو هەنگاوە دەنێت نەک ئێستا کە سەرنجی لەسەر چالاکییەکانی یانەی پاریس سان جێرمانە.

یانەی پاریس سان جێرمان بە هەمانشێوە هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی “پوڵگا” دەستپێکردووە، لەپێناو دوورخستنەوەی لە یانەکانی سعوودیە، بە نیازن موچە و پاداشتی زیاتری بۆ تەرخانبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه چالاکییه‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن. له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگدا، یانه‌ی…
Total
0
Share