تۆد بۆیلی دەستی لە بەڕێوەبەری کارەکانی چێڵسی کێشایەوە و کریستۆفر فیفڵی لەجێگەکەى خۆی دیاریکرد.
پێشتر تۆد بۆیلی کە هەر خۆی خاوەنی یانەى چێڵسییە، کاری بەڕێوەبەری کارەکانیشی دەکرد.
بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت کە ئەوە کاری ئەو نییە و ناچار دەستی لەکارکێشایەوە و کریستۆڤەر فیفلی خستە جێگەکەى خۆی.
فیفل پێشتر لە یانەى لایبزیگ کاری بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە.