(ڤیدیۆ) پاریس بە تەواوی ئەستێرەکانییەوە بە ستاد ڕینس دۆڕا

یانەی پاریس سان جێرمان لە نۆیەم ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی فەرەنسا، دۆڕاندنی بەرامبەر ستاد ڕینس تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی پاریس سان جێرمان لە ڕۆزاون پارک بە ئامادەبوونی مێسی و نێیمار و مباپێ و تەواوی ئەستێرەکانییەوە ڕوبەڕووی یانەی ستاد ڕینسی خاوەن یاریگا بووەوە، یانەی خانەخوێ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڕینس لە خولەکەکانی 45 و 56 لەلایەن گایتان لابۆردی و ڤلاڤین تایتەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/fajd11

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی ماوریسیۆ پۆچتینۆ بە 24 خاڵەوە لە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 بەردەوامبوون، لەبەرامبەردا یانەی ستاد ڕینس بەکۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی 14وە بۆ حەوتەم سەرکەوت.

پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا 24 خاڵی کۆکردووەتەوە، نزیکترین ڕکابەر لێیانەوە یانەی لێنسە کە خاوەنی 18 خاڵە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی ڕووداوەكەی بەختیاری و كێشەكانی تووەسپی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بۆلۆنیا 3-0 لازیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share