ڕاهێنەری یۆڤانتۆس سێ گرێبەستی تری دەوێت

ماسیمۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یۆڤانتۆس پێیوایە هێشتا پێكهاتەكەی تەواو نییە و داوای سێ یاریزانی نوێی تری كردووە.

ئالێگری بە ئیدارەی یۆڤانتۆسی وتووە گەر ئەم سێ گرێبەستە بكرێت، ئەوا یوڤی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دەبێتە ژمارەیەكی گەورە.

ئەو سێ یاریزانەی ئالێگری پێویستی پێیەتی، فلیپ كۆستیچ یاریزانی ئینتراخت فرانكفۆرت و پاریدێسی یاریزانی پاریس سانجێرمان و ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدن.

لە ئێستادا ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس لە هەوڵدان بۆ ئەوەی داخوازییەكانی ڕاهێنەر جێبەجێ بكەن.

یۆڤانتۆس ئەم وەرزە چەند گرێبەستێكی گەورەی ئەنجامداوە كە دیارترینیان كڕینی دی ماریا و پۆگبا و بریمەر بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ: بنزیمە قورسترین ڕکابەرە و کلاسیکۆ یەکلاکەرەوە نییە

ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئورۆگوایی یانەی بەرشلۆنە بەر لە کلاسیکۆی “لالیگا” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئەنجامدەدات. بەرگریکارە…
Total
0
Share