بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عیراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی عێراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزە چەكدارەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێویستیی هەماهەنگی نێوان هێزەكان كرد و رایگەیاند، هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكان فاكتەرێكی بەهێزی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە لەو پێناوەشدا هەموومان هاوكاربین.

وتیشی، “پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عێراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) عوممان بە زەحمەت لە یەمەنی بردەوە

بابەتی دواتر

بەناوبانگترین دەوڵەمەندەکان کە سەردەمانێک هەژار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share