(ڤیدیۆ) عوممان بە زەحمەت لە یەمەنی بردەوە

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی (25)، هەڵبژاردەی عوممان لە یەمەنی بردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو بە یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی عوممان و یەمەن دەستیپێکرد، هەڵبژاردەی عوممان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

گۆڵەکانی عوممان لە خولەکەکانی دوو، 37، 47 لەلایەن محەممەد ساڵح موسلمی، ئەرشەد عەلەوی، عیسام عەبدوڵڵاوە تۆمارکران، گۆڵەکانی یەمەن لە خولەکەکانی 12 و 30 لەلایەن عەبدولواسع مەتەڕی، عومەر ئەلداحی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەی عوممان بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم، یەمەن بۆ دوایین پلە دابەزی.

ئەمشەو کاتژمێر (07:15) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵە لە نێوان عێراقی خانەخوێ و سعوودیە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیریکسن له‌ ئینته‌رمیلان کۆتاییهاتووه‌ و زه‌به‌لاحێکی دیکه‌ داوایکردووه‌

یاریزانی دانیمارکی یانه‌ی ئینته‌رمیلان، کریستیان ئیریکسن نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی یانه‌یه‌کی…
Total
0
Share