گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دەستپێدەكەنەوە

فڕۆكە

بریارە هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەست پێبكەنەوە، گەشتەكان دیاریكراون هەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێت.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بە فەرمی نامەیەكمان لە توركش ئێرلاینەوە بەدەست گەیشتووە كە 26ی ئەم مانگە یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی-ئیستەنبوڵ و بەپێچەوانەوە ئەنجامدەدرێت”.

بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد، ژمارەی گەشتەكان دیاریكراون و “لە هەفتەیەكدا دوو گەشت ئەنجام دەدرێن”.

لە 15ی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی بڵاویکردەوە، “گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكەنەوە”، لەکاتێکدا پێشتر تورکیا بۆ ماوەی دوو هەفتە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت.

فرۆكەوانیی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “هەفتانە لەنێوان عێراق و توركیا، حەوت گەشت بۆ هەر لایەكیان ئەنجام دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا…
Total
0
Share