هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەركەوتنم لە بەسڕە كە چاوم فرمێسكی تێزابێت هی رووناكی و كامێراكان بووە

نووسەر و شاعیری كورد قوبادی جەلی زادە رایدەگەیەنێت، لە ئێوارە شیعری برای بەڕێز محەمەد پاكژ كە لە هۆڵی خاك، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی چاومان بەیەك كەوت و بەدڵێكی پاك و بێگەرد باوەشمان بەیەكتردا كرد و رایگەیاند، “نووسینەكەتم خوێندەوە دەستخۆش، حەزم نەكرد هیچ ڕوونكردنەوەیەك بنووسم”.

دەشڵێت، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، “ئەو بەشەی كە پەیوەندی بەمنەوە هەیە كە گوایە لە كردنەوەی ئاهەنگەكە و كاتێك بە تەنیشت سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە وەستاوم دەركەوتنم گوایە لە بەسڕە كە وەستاوم، گریاوم، دوورە لە راستییەوە، ئەگەر لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانیشدا وا دەركەوتبم كە چاوم فرمێسسكی تێزابێت، ئەوە هی رووناكی كامێراكان بووە”.

قوبادی جەلی زادە وتیشی، “پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، یاریگاكەی بەسڕە لەسەر تێچووی حكومەتی خۆجێی بونیادنراوە تاكە پولێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی تێدا خەرجنەكراوە”.
ئەو شاعیرە دەشڵێت، “دواتر پارێزگاری سلێمانی، نامەیەكی بەدەستووخەتی خۆیان پێدام كە دیارە لە 6ی كانوونی دووەم نووسییوویانە و پێی باش بوو لێرە لەواڵەكەی خۆمدا، وەك خۆی بڵاوی بكەمەوە.
دەقی نامەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ قوبادی جەلی زادە:-

( حاكمی كۆو مامۆستای خۆشەویستم، مرۆڤە بەرزو جوان و هەستیارە بەسۆزەكە؛

نەپێكەنیم، نەگریاوم،من ڕاماوم، دۆشداماوم،، لە دڵسۆزی خەڵكی ئەم وڵاتەو،بێباكی دەسەڵاتدارانی،لەخۆشەویستی ئەو خەڵكەو، بوغزی ڕقی گەورەكانی..، من تیاماوم، نەگریاوم، بەئاڵای كوردستانی سەر دڵمەوە بەدیار قوڕنەوە، بۆ شەپۆلەكانی دەچڵە(دیجلە) ڕاوەستاوم.

هەربژیت و هەرهەبیت)

دڵسۆزتان

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر

بابەتی پێشتر

ماڵی پێشمەرگەیەك سووتا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران عەبدولغەفور…
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
Total
0
Share