وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناونووسین بۆ فەریزەی حەج دەستپێدەكات و دەشڵێت، “دەستەی باڵای حەجی عێراقی نرخەكەی دیاریدەكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە “.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2017ەوە ناونووسین بۆ حاجییان ئەنجامنەدراوە و دوای شەش ساڵ بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بۆ ماوەی 12 رۆژ ناونووسین دەستپێدەكات و ئەوانەشی كە ناویان لە ساڵی 2017 نووسیوە پێویست ناكات جارێكی دیكە ناو بنووسنەوە و لە نووسینگەی حەج و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگاكان دەتوانرێت ناو بنووسرێت.

راشیگەیاند، ساڵی رابردوو نرخی فەریزەی حەج 4 هەزار و 500 دۆلار بووە و بۆ ئەمساڵ تائێستا نرخەكەی دیارینەكراوە و دەستەی باڵای حەجی عێراقی نرخەكەی دیاریدەكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم وا نەكەوتەوە كە هیوای سەربەخۆیی…
Total
0
Share