ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەكات

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكات و ئەندامەكانیان دەستگیردەكەن كە لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكیان فریوداوە و كاری تاوانكارییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیی حەیدەر جەلال لە نەتەوەی عەرەبە ئاگاداركراینەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری ( تۆیۆتا هایلۆكس 2022 ) لەناو شاری سلێمانی دزراوە، دوای ڕەزامەندیی دادوەر دەستبەجێ هێزەكانمان دەستیانكرد بە لێكۆڵینەوە و لە ئەنجامی بەدواداچوون زانیاری بەدەستهات لەسەر ئەم ڕووداوە، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیركران كە پێكهاتبوون لە هەر سێ تۆمەتبار بە لە نەتەوەی كوردن تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵدایە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان كاری ئەم باندە فریودانی ئەو كەسانەبووە كە لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری كەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەكاتی ( ترایی ) تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێیدەدزن.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە سەرجەم تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە و دوای تەواوبونی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەركەوتنم لە بەسڕە كە چاوم فرمێسكی تێزابێت هی رووناكی و كامێراكان بووە

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غازی بازرگانی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی 75 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی…
Total
0
Share