لە سنووری ناحیەی بیارە، دەستگیرا بەسەر پێنج تۆن و 300 کیلۆگرام كاڵەكی خراپبوودا.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە، ئەو بارە كاڵەكە ئەمڕۆ یەک شەممە لە مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ لە سنووری ناحیەی بیارە دەستی بەسەرداگیراوە.
راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە كاڵەكەكان شیاونەبوون بۆ خواردن و ھۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی دەستی بەسەرداگرتوون.