قەپانەکانی کێش لە رێگاکانی دەرەوەی کەرکوک هەڵدەگیرێن

لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی شارەکە قەپانەکانی کێش لە رێگاکانی دەرەوەی کەرکوك لادەبرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکە هەڵوەشایەوە.

بەپێی نووسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، قەپانەکانی کێش لەرێگاکانی دەرەوەی کەرکوك لادەبرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکە هەڵوەشایەوە.

قەپانەکان بۆ تێپەڕبوونی هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 20 هەزار دیناریان لەشۆفێران وەردەگرت، زیاتر لە ساڵێکە بڕیاری لادانیان دراوە، بەڵام لەبەرئەوەی خاوەنەکەی نزیکبوو لە راکان جبوری رێگریی دەکرا لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئەمڕۆ لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی جێبەجێکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share