پارێزگاری سلێمانی: هێڵی شەمەندەفەر دەگەیەندرێتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆماری ئێران بڕیاریداوە هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ بە چاودێری و ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و میهرداد بەزرباش، وەزیری رێگاوبان و شارسازیی و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان (سنە)؛ بەشداریمانکرد لە کردنەوەی وێستگای شەمەندەفەری سنە و هێڵی شەمەندەفەری کوردستان.

روونیشیكردەوە، “سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە و پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت”.

داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە-شمان گەیاندە سەرۆک کۆماری ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەیش بە فەرمیی بکرێتەوە، وەك ئەوەی لە روونكردنەوەكەی پارێزگادا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەنگال.. بۆردومانەكەی توركیا هەشت شەهید و چوار برینداری لێكەوتووەتەوە

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاماری قوربانییانی بۆردومانەكەی دوێنێی توركیای بڵاوكردەوە، 12 كەس بوونەتە قوربانی. ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێكدا هێرشەكەی…
Total
0
Share