سبەینێ شاندێكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی كورد لە بەغداد بكات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، سبەینێ شاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتیی فازڵ میرانی سكرتێری گشتیی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە سەردانی سلێمانی دەكات.

وتیشی، شانده‌كه‌ی پارتی سەرەتا لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌ و ئەندامەكانیشی پێكهاتوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی.

باسی لەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانی بۆ بەغداد دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکات و لەگەڵ یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆدەبێته‌وە.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەی شەڕی چەكداری دەكات.. "مقاوەمە " كازمی بە ساختەكردنی هەڵبژاردن تۆمەتباردەكات

بابەتی دواتر

ژیار قوڕەیشی بە گۆرانییەکی نەتەوەیی دەرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share