پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
زکری ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەلاری پەرلەمانی وکوردستان رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بە تاووتوێکردنی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان، کە پێشتر لەسەر پێشنیاری دەستەی سەرۆکایەتی لە لایەن لیژنەی مافی مرۆڤەوە ئامادەکرابوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ونوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ بەشداری بکەن و بۆچوونی خۆیان لەبارەی پرۆژە یاساکەو و ئەوەی کە ئایا چ کەسێک شایستەیە بگەڕێتەوە ناو کەسوکاری خۆی بخەنە ڕوو”.
ئاشکراشیکرد، “شەش هەزار کەس لە زیندانەکانی هەرێمی کوردساتاندا هەن، کە ئەمە ژمارەیەکی زۆر زۆرە بۆ هەرێم، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی کە شایستەن بە رێوشوێنی تایبەت ئازادبکرێن”.