کیشوەرە پیرەکە رەنگی سپیی ون دەکات
ئەوروپا پلەیەکی گەرمای پێوانەیی تۆمار کردووە

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە زستانی ئەوروپادا دوای هاوینێکی بێ وێنە دێت لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا لەرووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە بە کەم وێنە لە مێژوودا ناودەبرا، ئێستا ئەو کیشوەرە جارێکی دیکە بەزستانێکی گەرمدا تێدەپەڕێت، لەڕووی کەشوهەوای گەرمەوە.

کەشوهەوای گەرم وایکردووە بەشێکی زۆری ئەوروپا بێ بەفر بێت لەم کاتەی ساڵدا و هاوینەهەوارە وەرزشییە زستانەکان ترسیان لە داهاتوویان هەیە.

لە گوندی ئیدێلبۆدنی سویسرا، ڕێکخەرانی پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەر بەفر لە مۆندیالدا رۆژی شەممە لەگەڵ پلەی گەرمی سەروو پلەی بەستندا ململانێیان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی وەرزشوانان دەتوانن بەشداری لە پێشبڕکێ بەناوبانگەکەدا.

شارەزایان دەڵێن کەمی بەفر لەم وەرزەدا مەترسییەکانی زستانەکانی داهاتوو دەخاتە ڕوو، چونکە پلەکانی گەرمای جیهان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا کە هۆکارەکەی تەنها مرۆڤە .

بەفری زستانە لە شاخەکانی ئەوروپا وەک بەرزاییەکانی ئاڵپ کە کۆگایەکی گرنگی ئاوی سروشتییە بۆ ئەو بەشانەی کیشوەرەکە کە لە ئێستادا تووشی وشکەساڵیی بەردەوام بوونەتەوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

وێنەی مانگە دەستکردەکان “کارەساتێکی کەشوهەوا”یان لە سەرانسەری ئەوروپا ئاشکرا کردووە، کە لوتکەی شاخ و لوتکەی گردە بەفراوییەکان نزیکن لەوەی بەفریان پێوە نەمێنێتەوە لەکاتێکدا لە هەموو مانگی یەکدا سپی پۆشن بە بەفر.

کەشناسیی جیهانی دەڵێت، شەپۆلی گەرمبوونی جیهان بووەتەهۆی توانەوەی بەفر بەسەر بەرزاییەکانی ئەوروپاوە، کە هۆشداریی کاریگەریی ژینگەیی وێرانکەر دەدات.

ئاماژە بەوەکراوە، کە وینەی مانگە دەستکردەکان بری ڕەنگی سپیی بەفر، پەڵەی قاوەیی بەرد و قوڕیان تێدا دەردەکەوێت.

لیز بێنتلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی شاهانەی کەشناسیی بەریتانیا دەڵێت، لە سەرانسەری ئەوروپا هەشت وڵات هەن کە ژمارەی پێوانەیی پلەی گەرمییان لە مانگی یەکدا شکاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە پۆڵەندا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی بە چوار پلە شکاندووە کە ئەمە جیاوازییەکی گەورەیە”.

دەشڵێت، کاردانەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە زستاندا زۆر جیاوازە لە هاوین.

ڕوونیکردەوە، “لە مانگەکانی هاویندا پلەی گەرمی بەرز دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی مردن، بەڵام لە زستاندا کاریگەرییەکانی زیاتر پەیوەندییان بە کەمی ئاو و وشکەساڵی و نەمانی سەهۆڵبەندانەکانەوە هەیە”.

بابەتی پێشتر

مووچە یەكدەخرێت و بۆ بڕیاردان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی دواتر

لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قسەدەکات لەبارەی دادگایکردنی…
Total
0
Share