وەزارەتی بازرگانيی عێراق رایدەگەیەنێت ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراك و بەشە ئارد لە ئەمساڵدا دەستیپێكراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە كە تێیدا هاتووە، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێننای خۆراك و دانەوێڵە و بازرگانی، ئامادەكارییە و كارگێڕیی و هونەرییەكانیان تەواو كردووە بەمەبەستی دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراك و لە ساڵی 2023.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە رۆژی یەك شەممە بەپێی پلانی ئامادەكراو دەست بەدابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگیی لە نێوان ھەردوو كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و كۆمپانیاكانی بازرگانی دانەوێڵە هەیە.