عێراق ئەو باڵیۆزەی كە بە ئاڕ بی جی ڕاویكردبوو لە كارەكەی لادا

باڵیۆزی عێراق لە لوبنان، كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و بە ئاڕ بی جی ڕاویدەكرد، لە كارەكەی لادرا.

لە نووسراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا كە واژووی فوئاد حسێن-ـی لەسەرە، حەیدەر شییاع بەڕاك باڵیۆزی عێراق لە لوبنان لە كارەكەی لادرا و گواسترایەوە بۆ ناو ناوەندی وەزارەتی دەرەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەك كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە وەرگیراوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوكرایەوە و حەیدەر شییاع بەڕاک باڵیۆزی عێراق لە لوبنان لە كاتی تەقاندنی ئاڕ بی جی-دا نیشاندەدات.

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێكدا ئەو باڵیۆزە وتبووی، حەزی لە ڕاوكردنە و تەقاندنی گوللـە ئاڕ بی جی-یەكە لە كاتی ڕاوكردندا بووە، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
Total
0
Share