فەرمی.. فیدراسیۆنی فەرەنسا گرێبەستی دیشامپی نوێکردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا نوێکردەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە، “نوێکردنەوەی گرێبەستی دیدیێ دیشامپ ڕادەگەیەنین، گرێبەستە نوێیەکە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2026 بەردەوامی دەبێت.”

ئەم هەواڵەش سەرجەم ئەو زانیارییانە پوچەڵ دەکاتەوە، کە ئاماژەیان بە بوونی زینەدین زێدان بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە.

دیشامپ لە 9ی تەمموزی 2012 وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی “کەڵەشێرەکان” دەستنیشانکرا، لە 139 یاریدا 89 بردنەوە و 28 یەکسانبوون و 22 دۆڕاندنی تۆمارکردووە، ناسناوی جامی جیهانیی 2018 و جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021ی بەدەستهێنا، هەروەها گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2018 و مۆندیالی 2022.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاكەییەكان نموونەی بەرزی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانن

بابەتی دواتر

تیروپشکی (16)ی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share